بەرپرسێکی ئەمنی ئێران: لە ئەگەری دەستدرێژیکردنێک هێرش دەکەینە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا
عەباس موقتەدایی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر واشنتۆن خاکی هەر وڵاتێک بۆ کردەوە دژی ئێران کەڵک وەربگرێت، ئەوا ئەو وڵاتەش دەتوانێت ببێتە ئامانج.
عەباس موقتەدایی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی SNNی ئێرانی ڕایگەیاند، ئێران تۆڵەی بنکە ئەمریکییەکان دەکاتەوە لە ئەوروپا، لەنێویاندا بنکەکانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و بولگاریا، ئەگەر لە هێرشکردنە سەر وڵاتەکەیان بە کاربهێنرێن.
موقتەدایی وتی، "بنکەیەکی ئەمریکی لە بەریاتانیا، ئەڵمانیا، یان بولگاریا بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەکی نابێت لەگەڵ بنکەیەکی ئەمریکی لە بەحرەین، تەنانەت ئەگەر ئەمریکا خاکی هەر وڵاتێک بەکاربهێنێت بۆ شەڕکردن دژی ئێران، ئەو خاکە دەتوانێت ببێتە ئامانج لە وەڵامدانەوەی ئێراندا.
موقتەدایی ئاماژەی بەوەدا کە ئەوروپییەکان سەرەتا ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە نێو ئەو وڵاتانەدا نین کە پاڵپشتی ئەمریکا دەکەن، بەڵام دواتر واشنتۆن دانوستانەکانی لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆری ئەوروپی سەبارەت بە بەکارهێنانی خاک و بنکەکانی دەستیپێکرد. هەر بۆیە تاران پێشتر هۆشداری دابوو کە چیتر سنووردارکردنی جوگرافی بۆ تۆڵەسەندنەوە نامێنێت ئەگەر ئەمریکا بنکەکانی لە هەر شوێنێکی جیهان بەکاربهێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی زیاتری هاویشتووە لەوەی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا هەیبووە.
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٤٦ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٢٣٤ بریندار.
میدیاکانی لیبیا بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی بازرگانی لە کەناراوەکانی بنغازی لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی ژێر ئاوی بێ سەرنشین (UAV) کراوەتە ئامانج.