ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٣٦ شەهید
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٣٦ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ١٩٤ بریندار.
رژێمی داگیرکەری زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی کرد بە هێرشی دڕندانە بۆ سەر کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا خەڵکی سیڤیل شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەندێکیان لە لایەن داگیرکەری زایۆنی دەستبەسەر کراون و تەرمی ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا ماون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٩ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٥٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٧٣٦ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ١٩٤ بریندار.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دەریای باندا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە ڕووی دا
بەهۆی ئەو هێرشانەی هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە ویلایەتی نیلی شین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوودان ئەنجامیان داوە، دانیشتووانی 35 گوند ناچار بوون بەرەو پایتەختی ویلایەتەکە کۆچ بکەن.
لە ڕۆژانی 12-13ی تشرینی دووەمدا هێرشێکی سایبەری بۆ سەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی نەمسا ئەنجام دراوە.