ژنە زیندانییە فەلەستینییەکان بە ناچاری سەرپۆشەکانیان لادراوە
ژنە زیندانییە فەلەستینییەکان کە لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە لە زیندانی دامون ڕاگیراون، بە بیانووی نوێکردنەوەی داتاکان ناچارکراون سەرپۆشەکانیان لاببەن، هەروەها ئەوانەی ڕەتیانکردووەتەوە، تووشی دەستدرێژی جەستەیی بوون
حەماس ڕووداوەکەی بە کردەوەیەکی نوێی تیرۆری وەسف کرد، داوای لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە لێکۆڵینەوە و دەستوەردان بکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کەسانەی ڕەتیانکردەوە سەرپۆشەکانیان لاببەن، ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی جەستەیی بوونەتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتا زیندانییەکان لە ژوورەکانیان دەرهێنراون و براونەتە حەوشەی زیندانەکە، پێش ئەوەی بە تاک بە تاک بهێنرێنە ژووری فۆتۆگراف.
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیندانییەک کە لەلایەن سەرپەرشتیاری زیندانەکەوە هێرشی کراوەتە سەر، دوای ئەوەی ڕەتیکردووەتەوە بەبێ سەرپۆش وێنەی بگیرێت. سەرپەرشتیاری پۆلیسەکە بە زۆری لەچکەکەی لابردووە و شەقێکی لێداوە و پاڵی پێوە ناوە بۆ ژووری وێنەگرتن. دواتر زیندانییەکە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا دانراوە.
حەماس داوای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی دەکات
حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئەو کارانەی لە بەندیخانەی دامون ئەنجامدراون ئیدانە کرد و ڕژێمی داگیرکەری بە بەرپرسیار لە سەلامەتی ژنە زیندانییەکان زانی. بزووتنەوەکە داوای لە خاچی سوور و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی بکەن. هەروەها داوای لە گەلی فەلەستین و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سیاسی و مەدەنی کرد کە بە هاوسۆزی لەگەڵ زیندانییەکان، هەوڵەکانیان زیاتر بکەن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پەرلەمانی ئیتالیا ڕێسایەکی نوێی دژە-سێمیتیزمی پەسەند کرد، کە بەهۆی بەستنەوەی ڕەخنە لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە دژەسێمیتیزمەوە، وە مشتومڕی لێکەوتووەتەوە
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژێمی داگیرکەر هێرشێکی نوێی بۆ سێ ناوچە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کەمپی نوسەیرات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەستپێکردووە
لە دەرئەرنجامی ئەو هێرشانەی کە لە 7 تشرینی یەکەمی 2023وە لە کەرتی غەززە بەردەوامن، ژمارەی شەهیدان بۆ 74 هەزار و 710 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 176 هەزار و 131 بریندار