پەرلەمانی ئیتالیا ڕەخنەی لە داگیرکەرانی زایۆنیستی قەدەغە کرد کە خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژ دەکەن
پەرلەمانی ئیتالیا ڕێسایەکی نوێی دژە-سێمیتیزمی پەسەند کرد، کە بەهۆی بەستنەوەی ڕەخنە لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە دژەسێمیتیزمەوە، وە مشتومڕی لێکەوتووەتەوە
پڕۆژەیاساکە بە 147 دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە 93 دەنگی نەخێرو 5 دەنگی بێلایەن لە پەرلەمانی ئیتالیا پەسەند کرا و پشتی بە پێناسەی هاوپەیمانیی یادخستنەوەی هۆلۆکۆستی نێودەوڵەتی بەست.
ڕەخنەگران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وەک لێبووردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدەن کە ئەم یاسایە ئازادیی دەربڕین بەرتەسک دەکاتەوە و ڕەخنە ڕەواکانی سەر سیاسەتەکانی رژێمی زایۆنی لە غەززە و پێشێلکارییەکانی بەرانبەر بە فەلەستینییەکان دەکاتە ئامانج.
لایەنگرانی یاساکە دەڵێن مەبەست پاراستنە لە دژە-سێمیتیزم، و پێیان وایە ڕەخنەگرتن لە سیاسەت جیاوازە لە پرسیارکردن لە بوونی دەوڵەتەکە خۆی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژێمی داگیرکەر هێرشێکی نوێی بۆ سێ ناوچە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کەمپی نوسەیرات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەستپێکردووە
لە دەرئەرنجامی ئەو هێرشانەی کە لە 7 تشرینی یەکەمی 2023وە لە کەرتی غەززە بەردەوامن، ژمارەی شەهیدان بۆ 74 هەزار و 710 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 176 هەزار و 131 بریندار
ژنە زیندانییە فەلەستینییەکان کە لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە لە زیندانی دامون ڕاگیراون، بە بیانووی نوێکردنەوەی داتاکان ناچارکراون سەرپۆشەکانیان لاببەن، هەروەها ئەوانەی ڕەتیانکردووەتەوە، تووشی دەستدرێژی جەستەیی بوون