حەماس: لە هێرشەکەی نابلوس زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێل سووتێنران و دەیان دارەزەیتوون بڕان
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندێکی شاری نابلوس و هێرشەکەی وەک "هێرشێکی تیرۆری" وەسف کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین "حەماس" سەبارەت بە هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندی لوبانی ڕۆژهەڵات لە باشووری نابلوس ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبێل سووتێنران و دەیان دارەزەیتوون بڕان.
حەماس جەختی لەوە کرد کە ئەم جۆرە هێرشانە ناتوانن ئیرادەی گەلی فەلەستین تێکبشکێنن و هێرشەکەی وەک هەوڵێکی تیرۆری بێهوودە بۆ کۆچی زۆرەملێ و لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا وەسف کرد.
حەماس ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکان لە ژێر پاراستنی ڕاستەوخۆی سوپای داگیرکەر ئەنجام دەدرێن و رژێمی داگیرکەر بە گشتی بەرپرسیارە لە ئەنجامەکانی.
حەماس لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە جەختی لەوە کرد کە خەڵکی فەلەستین لە بەرامبەر ئەم جۆرە هێرشانە بێ دەنگ نابن.
هەروەها حەماس پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی گوندی لوبانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند کە لە دژی هێرشەکە دەستیان بە خۆڕاگری و بەرگری کردووە و بە شانازی باس لە هاودەنگی و یەکڕیزی نێوان خەڵکی گوندەکە کرد.
حەماس لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، "ئێمە داوا دەکەین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و هەنگاوی جددی و کاریگەر بنێن بۆ وەستاندنی تیرۆری 'جوولەکە شارۆچکەنشینەکان' کە لە هەڵکشاندایە و لێپرسینەوە لە سەرکردە داگیرکەرەکان و دانیشتووان بکەن لە بەرامبەر ئەو تاوان و پێشێلکارییە سەختانەی کە لە دژی گەلی فەلەستین و خاکەکەیان و شوێنە پیرۆزەکانیان ئەنجامیان داوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) کە لە ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەدەچێت سەردانی تورکیای کرد.
لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا بۆ ١١ هەزار و ٤٢ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٣٨٧ کەس.
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٥٣ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٧ بریندار.