سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تورکیا دەکات
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) کە لە ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەدەچێت سەردانی تورکیای کرد.
ئەمڕۆ لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) دەستیپێکرد. کۆنفرانسەکە بە بەشداری سەرۆک و نوێنەری زیاتر لە سەد وڵات بەڕێوەدەچێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تورکیا و بەشداری لە کۆنفرانسەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
نووسینگەکە ڕایگەیاند، "سەرۆک کۆمار، بەڕێز نزار ئامێدی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە پەراوێزی کردنەوەی کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) کە لە ئەنتاڵیا لە تورکیا، بەڕێوەدەچێت چاویکەوت بە هەر یەک لە بەڕێزان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندێکی شاری نابلوس و هێرشەکەی وەک "هێرشێکی تیرۆری" وەسف کرد.
لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا بۆ ١١ هەزار و ٤٢ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە ٥ هەزار و ٣٨٧ کەس.
ژمارەی قوربانییەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٥٣ شەهید و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٦ هەزار و ٧ بریندار.