٢ کەشتی دیکە لە گەرووی هورمز بەر مین کەوتوون
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ٢ کەشتی نەوتهەڵگر کە هەوڵی بەکارهێنانی ڕێڕەوێکی باشووری گەرووی هورمز دەدەن کە تاران بە "قەدەغە"ی ڕاگەیاندووە، بەر مینەکانی دەریایی کەوتووە و ئاگریان گرتووە.
بەپێی ڕاگەیێندراوی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە یەکێکیان بە "سوپەرتانکەر" وەسف کراوە، لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕین بە ڕێگایەکی قەدەغەکراو، بەر مینە دەریاییەکان کەوتووە. مینەکان تەقینەوە و بەهۆیەوە ئاگر لەناو کەشتییەکاندا کەوتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تانکەرەکان بە پاڵپشتی سوپای ئەمریکا، هەوڵیانداوە بە نهێنی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن لە دەرەوەی ڕێگای دیاریکراو، بە کوژاندنەوەی سیستەمی کەشتیوانی و ناسینەوەیان.
ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەناسراو لە گەرووی هورمز بەر کەشتییەک کەوتووە.
ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنی لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦دا هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و لەو ماوەیەدا گەرووی هورمز کە گرینگە بۆ هەناردەکردنی نەوتی جیهانی و زنجیرەی دابینکردنی نەوت داخرا.
"رێککەوتنی ئیسلامی ئاباد" کە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە نێوان واشنتۆن و تاران واژۆ کرابوو، مەرجی وەستاندنی هێرشە سەربازییەکان و دەستپێکردنی ڕێکخستنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی هاتوچۆی دەریایی دا.
دوای ئەوەی ئەمریکا لە ٨ی تەمموزەوە هێرشەکانی دەستپێکردەوە ئێران لە ١٢ی تەمموزدا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە گەرووی هورموزی داخستووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، دەست بەسەر ١٢٣ کیلۆ ماریجوانادا گیرا و لێکۆڵینەوەش لە دژی ٢٨ تۆمەتبار دەستیپێکرد.
کۆمیتەی فریاگوزاریی زستان لە غەززە ڕایگەیاند نزیکەی ١.٥ ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی ڕووبەڕووی مەترسییەکانی وەرزی زستان بوونەتەوە، کە لە نێویاندا ٩٥٠ هەزار کەسیان لە ناوچەیەکدا دەژین کە مەترسیی مامناوەند یان بەرزی لافاوی هەیە.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ دوای ١١ ڕۆژ گەماڕۆدانەوەی شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا لە ناوچەکە کێشایەوە.