کۆمیتەی فریاگوزاریی زستانی غەززە: ١.٥ ملیۆن ئاوارە ڕووبەڕووی مەترسییەکانی وەرزی سەرما بوونەتەوە
کۆمیتەی فریاگوزاریی زستان لە غەززە ڕایگەیاند نزیکەی ١.٥ ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی ڕووبەڕووی مەترسییەکانی وەرزی زستان بوونەتەوە، کە لە نێویاندا ٩٥٠ هەزار کەسیان لە ناوچەیەکدا دەژین کە مەترسیی مامناوەند یان بەرزی لافاوی هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیتەیە، نزیکەی ٧٨٠٠ خێوەت لە خاڵە مەترسیدارەکان هەڵدراون کە دەبێت بە خێرایی بۆ شوێنی ئارام بگوازرێنەوە. کەرتی غەززە هەروەها بە شێوەیەکی بەپەلە پێویستی بە نزیکەی ٢٠٠ هەزار خێوەتە.
کۆمیتەکە زیادی کرد نزیکەی هەزار خێزان لە ٦ ناوچەی خان یونس ڕووبەڕووی مەترسیی لافاو بوونەتەوە.
هەروەها خێزانە ئاوارەکان پەنایان بۆ نزیکەی ٢ هەزار باڵەخانە بردووە کە مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە.
کۆمیتەی فریاگوزاریی زستانی غەززە هەروەها ڕایگەیاند ٧٠ لەسەدی کەرەستە کارگێڕیی و سەرەکییەکانی شارەوانییەکان و ٩٠ لەسەدی کەرەستەی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی بەرگریی شارستانی لە کەرتی غەززە وێران کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ دوای ١١ ڕۆژ گەماڕۆدانەوەی شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا لە ناوچەکە کێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٠٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٨٧٢ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.