ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٠٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٠٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٨٧٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٥ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ٣٨ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٦٠٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٨٧٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆمیتەی فریاگوزاریی زستان لە غەززە ڕایگەیاند نزیکەی ١.٥ ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی ڕووبەڕووی مەترسییەکانی وەرزی زستان بوونەتەوە، کە لە نێویاندا ٩٥٠ هەزار کەسیان لە ناوچەیەکدا دەژین کە مەترسیی مامناوەند یان بەرزی لافاوی هەیە.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ دوای ١١ ڕۆژ گەماڕۆدانەوەی شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا لە ناوچەکە کێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.