لە هیندستان ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٨١ کەس بەرزبووەتەوە
بارانبارینی بەخوڕ و لافاو کە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستانی گرتەوە بووە هۆی مردنی ٨١ کەس.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، بارانبارینی بەخوڕ کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا کاریگەری لەسەر ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە باکووری هیندستان هەبووە، لافاو و زیانی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە و لانیکەم ٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی دووشەممە ڕادیۆی هیندی (AIR) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداران ڕاسپێردراون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
وەزارەتی کەشناسی هیندستان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ئەگەری هەورەبروسکە و باران بارین لە زۆر شوێنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەو ویلایەتە هەیە.
بەگوێرەی ئاژانسی ئایر، قوتابخانە و پەیمانگاکانی چەند قەزایەک، لەوانە ئەمرۆها، شراڤاستی، پیلیبهیت، و بیجنۆر، بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەواوە داخراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار لە ٢ی تشرینی یەکەمدا "پانێڵی نێودەوڵەتی سەلاحەدین و قودس" لە ڕحا ڕێکدەخات.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەفربارین لە چیای هیملونگ هیمال لە ٢٧ی ئەیلوولدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤ کەس بەرزبووەتەوە ١٢ کەسیش بێ سەروشوێنن.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵ بەسەر دوو شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی خارکیڤ و دۆنێتسک دامەزراون، هەروەها چەندین ئامانجی سەربازی لێدراون.
لە وڵاتی ڕووسیا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.