بەهۆی هەرەسی بەفر لە نیپاڵ، ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش بێسەروشوێنن
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەفربارین لە چیای هیملونگ هیمال لە ٢٧ی ئەیلوولدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤ کەس بەرزبووەتەوە ١٢ کەسیش بێ سەروشوێنن.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی کاتماندۆ پۆست، دەسەڵاتداران دوایین زانیارییان سەبارەت بە بەفربارین لە چیای هیملونگ هیمال لە نیپاڵ بڵاوکردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری تەرمی ٢ کەسی دیکەیان دەرهێناوەتەوە، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڕووداوەکە گەیشتووەتە ٤ کەس و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو ١٢ کەسە بێسەروشوێنە بەردەوامە.
هەرەسی بەفر لەسەر شاخی هیملونگ هیمال ڕوویدا، کە لوتکەیەکی بەرزی ٧١٢٦ مەتر و دەکەوێتە سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ چین، دوای بارانبارینی زۆر و بەفربارینی ٢٧ی ئەیلوول.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار لە ٢ی تشرینی یەکەمدا "پانێڵی نێودەوڵەتی سەلاحەدین و قودس" لە ڕحا ڕێکدەخات.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵ بەسەر دوو شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی خارکیڤ و دۆنێتسک دامەزراون، هەروەها چەندین ئامانجی سەربازی لێدراون.
لە وڵاتی ڕووسیا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.