هێرشی بەرفراوانی سەربازانی سەهیۆنی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا: لانیکەم ١١ فەلەستینی دەستبەسەر کران
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەرەبەیانی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و لە کاتی پشکنینی ماڵاندا، لانیکەم ١١ فەڵەستینییان دەستبەسەر کرد کە ژمارەیەک لە دیلە ئازادکراوەکانیان تێدایە.
ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین بە پشتبەست بە سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایگەیاند کە سەربازانی داگیرکەر هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەکانی قەباتیە، عەڕابە، کەفرڕاعی و گوندی سیریس لە پارێزگای جەنین. لە کەفرڕاعی، سەربازانی سەهیۆنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پشکنین و دەستبەسەرکردنیان دەست پێ کرد.
لە پارێزگای توولکەرم، سەربازانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی عەنەبتا و بەلعا و لە عەنەبتا "زەید عامر قەرمەش" و زاهیر عامر بەرەکات"ی دیلی ئازادکراوی فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
هەروەها لە قەلقیلیە، "ساڵح ئەبووساڵح"ی دیلی ئازادکراوی فەلەستینی دوای ئەوەی سەربازانی سەهیۆنی لە ناوچەی ئەلمەرج هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر کرا. داگیرکەران هەروەها بە هێرشکردنە سەر گەڕەکی ئەلنەقار، "یاسر حەماد"ی دیلی ئازادکراو و هاوژینەکەیان دەستبەسەر کرد.
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە درێژەدا هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی کەفرسولس لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیە و پێنج فەلەستینییان بە ناوەکانی خالید جیهاد بەکر عەودە"، "لەیف خالید جیهاد عەودە"، "عەبدولەتیف عەدنان شەواهینە"، "مەحموود ماهیر شەواهینە" و "محەممەد ماهیر شەواهینە" دەستبەسەر کرد.
هەروەها لە پارێزگای نابلوس، گوندەکانی کەفرقەلیل لە ڕۆژهەڵات و زواتا لە ڕۆژئاوای ئەم شارە کرانە ئامانجی هێرشی سەربازانی داگیرکەر.
هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکان هەواڵی هێرشی سەربازانی سەهیۆنییان بۆ سەر شاری یەتتا لە باشووری ئەلخەلیل و پشکنینی ماڵێکیان لەم شارە ڕاگەیاند.
لە ئەلبیرە، سەرەتا یەکەیەکی تایبەتی رژێمی سەهیۆنی دزەیان کردە نێو گەڕەکی ئومم ئەلشەرایت و دوای ئەوە هێزە سەربازییەکان چوونە ناوچەکەوە. داگیرکەران هەروەها "محەممەد کەراکیرە"یان دوای هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی ئەلهاشمییەی ئەم شارە دەستبەسەر کرد.
هەروەها سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر کەمپی شوعفات لە قودسی داگیرکراو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوابەدوای زیادبوونی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بزووتنەوەی انصارالله لە شارەکانی جددە، یەنبوع، تائیف، ئەلعولا، ئەبها و جەزان، باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.
لە ویلایەتی پلاتیاوی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پاسێک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
دەسەڵاتی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس کە لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕێکخستنی تێپەڕین بەناو گەرووی هورمز دامەزرا، ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٧٧ کەشتی بە هۆی پێشێلکارییەکانی گەرووی هورمزەوە بۆ لیستی سزاکان زیاد کراون.