ئێران: تاوەکو ئێستا ٧٧ کەشتیمان خستۆتە لیستی سزاکان
دەسەڵاتی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس کە لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕێکخستنی تێپەڕین بەناو گەرووی هورمز دامەزرا، ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٧٧ کەشتی بە هۆی پێشێلکارییەکانی گەرووی هورمزەوە بۆ لیستی سزاکان زیاد کراون.
دەسەڵاتی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس کە لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕێکخستنی تێپەڕین بەناو گەرووی هورمز دامەزرا، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی کەشتیەکان لە گەرووی هورمز بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی سەرپێچی لە گەرووی هورمز، ٧٧ کەشتی خرانە لیستی سزاکانەوە.
ڕاپۆرت کرابوو کە سزا بەسەر کەشتی و کۆمپانیاکانی دیکەشدا دەسەپێندرێت کە هاوکاری ئەم کەشتییانە دەکەن.
"دەسەڵاتی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس" زانیاری وردی سەبارەت بەوەی کەشتیەکان سەر بە کام وڵاتن و ناوەڕۆکی سزاکانیان بڵاو نەکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەرەبەیانی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و لە کاتی پشکنینی ماڵاندا، لانیکەم ١١ فەڵەستینییان دەستبەسەر کرد کە ژمارەیەک لە دیلە ئازادکراوەکانیان تێدایە.
لە ویلایەتی پلاتیاوی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پاسێک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا بۆ ٧ هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٤٧٥ کەس.