ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە کۆنگۆ ٧ هەزار کەسی تێپەڕاند
لە وڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا بۆ ٧ هەزار و ٢٠٠ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٤٧٥ کەس.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆی دیموکراتیک، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە ٦٢ ناوچە لە ٧ پارێزگای ئەو وڵاتە بەردەوامە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆناوە تا ئێستا ٧ هەزار و ٢٠٠ تووشبووی ئیبۆلا دەستنیشانکراون، ٣ هەزار و ٤٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەزار و ٧١٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.
هەوڵەکانی چاودێریکردن بەردەوامن، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی ئیتوری و کیڤۆی باکوور کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەن، هەروەها لە ناوچە تازە سەرهەڵداوەکان و مەترسیدارەکان.
ڤایرۆسی ئیبۆلا کە دەبێتە هۆی جۆرێک لە تای خوێنبەربوون، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٦ بە بڵاوبوونەوەی هاوکات لە نزارا لە سودان و یامبوکو لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات سەریهەڵدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەرەبەیانی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و لە کاتی پشکنینی ماڵاندا، لانیکەم ١١ فەڵەستینییان دەستبەسەر کرد کە ژمارەیەک لە دیلە ئازادکراوەکانیان تێدایە.
لە ویلایەتی پلاتیاوی وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پاسێک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
دەسەڵاتی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس کە لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕێکخستنی تێپەڕین بەناو گەرووی هورمز دامەزرا، ڕایگەیاند کە تا ئێستا ٧٧ کەشتی بە هۆی پێشێلکارییەکانی گەرووی هورمزەوە بۆ لیستی سزاکان زیاد کراون.