بنکەی ئەمریکا لە ئوردن هێرشی کرایە سەر: چەند فڕۆکەیەکی جەنگی زیانیان بەرکەوت
دوابەدوای هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی مووەفەق سالتی لە ئوردن، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا زیانیان بەرکەوت.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامە ئەمریکییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری A-10 Thunderbolt لە هێرشێکی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ئوردن زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.
هەروەها بانگەشەی ئەوە کراوە کە لە هێرشەکەدا نزیکەی ٨ فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٥ زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام دواتر ئەو فڕۆکانە گەڕاونەتەوە سەر خزمەت.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی سیبیئێس، هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٣٠ مووشەکی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتیان لەو هێرشەدا بەکارهێناوە. جگە لەوەش دەوترێت بەشێک لە فڕۆکەکانی بنکە ئاسمانییەکە زیانیان بەرکەوتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان دانیشتووی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەردا ڕێوڕەسمی تەلمودی بەرامبەر قوبەتوسەخرەیان ئەنجام دا.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا، ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی کاتی کە بۆ کۆکردنەوەی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک شاری سەرمەدە لە گوندەکانی ئیدلب ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.