قەسام پرسە و سەرەخۆشیی شەهیدبوونی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی خۆی لە کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس، پیرۆزبایی و سەرەخۆشیی شەهیدبوونی فەرەح ئەحمەد عەبدولمەجید حامد، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی ئەم کەتیبانەی لە کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.
کەتیبەکانی قەسام لە بەیاننامە سەربازییەکەیاندا ڕایانگەیاند کە فەرەح حامد ناسراو بە ئەبوو ئەحمەد ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بەرامبەر بە ٢٧ی ڕەبیعولئەوەڵی ١٤٤٨، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆرکردن کە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە کردبوویە ئامانج، شەهید بوو.
قەسام ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە تیرۆرێکی ترسنۆکانە وەسف کرد و لە خوای گەورە پاڕایەوە کە ئەم فەرماندەیەی بەرخۆدان لە ڕیزی شەهیداندا قبووڵ بکات و بە بەهەشتی شاد بکات.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەبوو ئەحمەد دوای چەندین ساڵ تێکۆشان لە ڕێگەی بەرخۆداندا شەهید بووە و وەک یەکێک لە فەرماندە دێرینەکانی قەسام لە کەناری ڕۆژئاوا هەژمار دەکرا.
کەتیبەکانی قەسام ڕایانگەیاند کە فەرەح حامد لە سەردەمی ئینتیفازەی ئەقسادا لە شانەی قەسام لە شارۆچکەی سەلەواد لە کەناری ڕۆژئاوا کاری دەکرد؛ ئەو شانەیەی کە ٩ ئۆپەراسیۆنی دژی رژێمی سەهیۆنی ئەنجام دا و ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوونە هۆی کوژرانی ٦ سەهیۆنی کە زۆربەیان سەرباز بوون و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەش.
قەسام هەروەها ڕایگەیاند، "فەرەح حامد دوای دەستبەسەرکردن و بەسەربردنی ماوەی دیلێتی لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنیدا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ناسراو بە وەفائولئەحرار لە دیلێتی ئازاد کرا و دوای ئەوە درێژەی بە چالاکییەکانی خۆی لە ڕێگەی بەرخۆداندا لە کەرتی غەززە دا.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەبوو ئەحمەد دوای ئازادبوونیشی لە دیلێتی چالاکییەکانی خۆی نەوەستاند و لە غەززە درێژەی بە فەرماندەیی، ئاراستەکردن و ڕێکخستنی هێزەکانی بەرخۆدان دا.
کەتیبەکانی قەسام ئەوەشیان خستەڕوو کە ئەم فەرماندە فەلەستینییە تا دوایین ساتەکانی ژیانی خۆی لە ڕیزەکانی بەرخۆداندا ئامادە بوو، سەرکردایەتیی هێزەکانی دەکرد و لە ڕیزەکانی پێشەوەدا تێدەکۆشا تا ئەوەی کە شەهید بوو.
قەسام وێڕای دەربڕینی پرسە بۆ شەهیدبوونی فەرەح حامد، وەک یەکێک لە فەرماندە گەورەکانی بەرخۆدان لە کەناری ڕۆژئاوا وەسفی کرد کە بەشێکی زۆری تەمەنی خۆی لە ڕێگەی بەرخۆداندا بەسەر برد.
ئەم کەتیبانە جەختیان کردەوە کە سەرباری قورسیی قوربانیدانەکان، پابەند دەبن بە درێژەدان بە ڕێگەی بەرخۆدان و لەو ڕێگەیەی کە فەرماندە و تێکۆشەرە شەهیدەکانی گرتوویانەتە بەر، پاشەکشە ناکەن.
کەتیبەکانی قەسام هەروەها داوایان لە گەنجان و تێکۆشەرانی کەناری ڕۆژئاوا کرد کە درێژە بە ڕێگەکەی فەرەح حامد بدەن و بۆ بەرگریکردن لە خاک، گەل و قودس بێنە مەیدانەوە.
قەسام جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە هەمان ئەو ڕێگەیەیە کە بەرخۆدان هەڵیبژاردووە و مەیدانیش لە بەردەم گەنجان و تێکۆشەرانی کەناری ڕۆژئاوادایە.
کەتیبەکانی قەسام لە کۆتاییدا بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی خەبات ڕایانگەیاند کە ڕێگەی بەرخۆدان تا بەدەستهێنانی سەرکەوتن یان شەهیدبوون بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان دانیشتووی سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و لە ژێر پاراستنی پۆلیسی داگیرکەردا ڕێوڕەسمی تەلمودی بەرامبەر قوبەتوسەخرەیان ئەنجام دا.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا، ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
دوابەدوای هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی مووەفەق سالتی لە ئوردن، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا زیانیان بەرکەوت.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی کاتی کە بۆ کۆکردنەوەی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک شاری سەرمەدە لە گوندەکانی ئیدلب ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.