فەرەح حامد یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس شەهید بوو
داگیرکەرانی سەهیۆنی دوای چەندین ساڵ لە ڕاوەدوونانی و هەوڵی تیرۆرکردن، بەندکراوی فەلەستینی فەرەح ئەحمەد حامدیان لە غەززە شەهید کرد کە دوای ئازادکردنی لە ساڵی ٢٠١١ لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی "وەفا ئەلئەحرار"دا بۆ غەززە دوورخرابوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند، فەرەح ئەحمەد حامد، زیندانی پێشوو و یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە شارۆچکەی سیلوادی ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا، لە هێرشێکدا لە ناوچەی شێخ ئەجلین لە باشووری ڕۆژئاوای شاری غەززە بە سەختی بریندار بووە و لە کاتی وەرگرتنی چارەسەردا گیانی لەدەست داوە.
حامد لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ماتۆڕسکیلێت کە لە شەقامی ڕەشید لە ڕۆژئاوای غەززە ڕۆیشتووە کراوەتە ئامانج، ئەو هێرشە بووە هۆی برینداربوونی کەسانی دیکە. سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە حامد ڕاستەوخۆ کراوەتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕووسیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا، ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
دوابەدوای هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی مووەفەق سالتی لە ئوردن، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا زیانیان بەرکەوت.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی کاتی کە بۆ کۆکردنەوەی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک شاری سەرمەدە لە گوندەکانی ئیدلب ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
کەتیبەکانی شەهید عیزەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامیی حەماس، پیرۆزبایی و سەرەخۆشیی شەهیدبوونی فەرەح ئەحمەد عەبدولمەجید حامد، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازیی ئەم کەتیبانەی لە کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.