فەلەستینیێک دوای ئەنجامدانەوەی چالاکیێک بە چەقۆ لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران شەهید بوو
فەلەستینیێک کە چالاکیێکی بە چەقۆ لە دژی دانیستوویەکی داگیرکەر ئەنجام دابوو لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر شەهید بوو.
سەرچاوە عیبریەکان باس لەوە دەکەن کە فەلەستینییەک بە ئۆتۆمبێل گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و دابەزیوە و چەقۆیەکی لە دانیشتوویەکی داگیرکەر داوە و دواتر بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی ڕۆیشتووە.
دوابەدوای ئەمە، بڵاوکرایەوە کە هێزەکانی داگیرکەر ژمارەیەکی زۆر سەربازیان کۆکردەوە و هەڵمەتێکی هەمەلایەنەیان بۆ سەر ناوچەکە دەستپێکرد. لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر چالاکوانەکەی فەلەستینی شەهید بوو.
دوای هێرشەکان، هێزەکانی داگیرکەر ناوچەکەیان گەمارۆدا و زۆرێک لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی گوند و شارۆچکەکانی باشووری نابلوسیان داخست.
دوابەدوای ئەو ڕووداوە، حەماس ستایشی ئەو کارەی شەهیدی فەلەستینی کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ڕایگەیاند. ئەمەی بە وەڵامدانەوەی تاوانەکانی داگیرکاری و هێرشەکانی دانیشتووان زانی و جەختی لەوە کردەوە کە فەلەستینییەکان بەردەوام دەبن لە شەڕکردن دژی سیاسەتەکانی داگیرکاری و نیشتەجێبوون و ئاوارەبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باکووری وڵاتی ئەفغانستان بەهۆی گازی ژەهراوی لە ناو کانێکدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هەرەسی بەفر لە قەوقازی باکوور لە ڕووسیا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٢٢ کەس.