لە ئەفغانستان ٤ کەس بەهۆی گازی ژەهروای لە ناو کانێکدا گیانیان لەدەستدا
لە باکووری وڵاتی ئەفغانستان بەهۆی گازی ژەهراوی لە ناو کانێکدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە کانێکی خەڵوز لە پارێزگای بەغلان لە باکووری وڵاتی ئەفغانستان ڕووی دا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، ڕووداوەکە بەهۆی گازی ژەهراوی لە ناو کانەکەدا ڕووی داوە.
بەرپرسانی شەریکەی بەڕێوەبردنی کانەکە باسیان لەوە کرد کە کانگەران لە ناو کانەکەدا گیریان خواردووە و گیانیان لەدەستداوە.
لە وڵاتی ئەفغاستان لە دوای جەنگدا، نەبوونی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە کارەکانی کانگادا، کەمی هێزی کارامە، کانگاکردنی نایاسایی و نەبوونی ڕێوشوێنی سەلامەتی زۆرجار دەبێتە هۆی کوژرانی لەناو کانگەرەکاندا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەرەسی بەفر لە قەوقازی باکوور لە ڕووسیا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٦٢٢ کەس.
لە وڵاتی دوورگەیی کیپ ڤێردی ئەفریقا بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.