ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی ئێبۆلا لە کۆنگۆ گەشتە ٥ هەزار و ٧٩٤ کەس
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە وڵاتی کۆنگۆ ٥ هەزار و ٧٩٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێبۆلا تۆمار کراوە و ٢ هەزار و ٧٨٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی ژمارەی تووشبووانی ئێبۆلا ڕاگەیەندراوێکی نوێ بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ڤایرۆسەکە لە ٦٠ ناوچەی تەندروستی لە ٦ ویلایەت بڵاو بووە.
لە ڕاگەیەندرواەکە دەستنیشان کرا، تاوەکو ٢٦ی ئاب ٥ هەزار و ٧٩٤ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە و ٢ هەزار و ٧٨٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی تووشبووان زۆر جدییە و کێشەکان لەبارەی دەستڕاگەشتن بە خزمەتەکانی تەندروستی تێکۆشان لە بەرامبەر ڤایرۆسەکە دژوارتر دەکات.
هەروەها باس لەوە کرا کە مەترسی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ناو کۆمەڵگا و ڕێکخراوەکانی تەندروستی هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زانا و بیرکار میسڕی سەید قوتب کە لە بارەی ئیسلام بووە خاوەنی ناسنامەیەکی بژاردە و بۆ باوەریەکەی تێکۆشان کردوە و لە ئەنجامیدا شەهید بووە، یادی ٦٠مین ساڵوەگەری شەهید بوونی سەید قوتب دەکرێت.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ڤەنزوێلا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر گەورەترین ڕێککەوتنی نەوتی جیهان. بەگوێرەی زانیارییەکان، گرێبەستەکە پەرەپێدانی ١٧ بۆ ٢١ کێڵگەی نەوتی لەخۆدەگرێت و ئەمریکا خەرجی لەسەدا ٥٥ی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات.
لە کەمپی ئاوارەکانی جەبالیا، لەو شوێنەی شەپۆلەکان خۆیان بە بەردەکانی ئارامگرتندا دەدەن، حوزەیفە سەمیر ئەلکەحلوت لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤، لە خێزانێکی فەلەستینی کە لەلایەن دوژمنی سەهیۆنییەوە لە گوندی "نەعلیا" لە ساڵی ١٩٤٨ کۆچپێکرابوون، لەدایک بوو.