ترامپ: لەگەڵ ڤەنزوێلا گەورترین ڕێککەوتنمان لەبارەی نەوت واژۆ کرد
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ ڤەنزوێلا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر گەورەترین ڕێککەوتنی نەوتی جیهان. بەگوێرەی زانیارییەکان، گرێبەستەکە پەرەپێدانی ١٧ بۆ ٢١ کێڵگەی نەوتی لەخۆدەگرێت و ئەمریکا خەرجی لەسەدا ٥٥ی بەرهەمهێنانی نەوت دەدات.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی گەورەی نەوتیان لەگەڵ ڤەنزوێلا واژۆ کردووە.
ترامپ لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی، ڕایگەیاندووە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و پیت هێگسێت وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ دیلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن. ترامپ ئەو ڕێککەوتنەی بە "گەورەترین ڕێککەوتن لە جیهاندا" ناوبرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕێککەوتنەکە چوارچێوەیەکی بەرفراوان بۆ ئیستغلالکردنی یەدەگی نەوتی ڤەنزوێلا دابین دەکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا، گفتوگۆ لەسەر ١٧ کێڵگەی نەوت ئەنجام دراوە کە کۆی یەدەگی سەلمێنراویان نزیکەی ٩٠ ملیار بەرمیل بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە وڵاتی کۆنگۆ ٥ هەزار و ٧٩٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێبۆلا تۆمار کراوە و ٢ هەزار و ٧٨٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە کەمپی ئاوارەکانی جەبالیا، لەو شوێنەی شەپۆلەکان خۆیان بە بەردەکانی ئارامگرتندا دەدەن، حوزەیفە سەمیر ئەلکەحلوت لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤، لە خێزانێکی فەلەستینی کە لەلایەن دوژمنی سەهیۆنییەوە لە گوندی "نەعلیا" لە ساڵی ١٩٤٨ کۆچپێکرابوون، لەدایک بوو.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی ئەو فەلەستینییانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکەی رژێمی داگیرکەر بەهۆی بۆردومانی ئاسمانیی ناوچەی “حەرش سەعادە” لە شاری جەنین شەهید بوون، لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین و ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی سەرەخۆشی کرد.