لە نیپاڵ لافاو هەڵسا: لانیکەم ١٧ کوژراو
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی نیپاڵ لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش بێ سەروشوێنن.
بەهۆی هەڵسانی لافاو و ڕژانەوەی ئاوی ڕووباری بهۆتە کۆشی لە وڵاتی نیپاڵ ژمارەیەکی زۆر خانوو لە ژێر ئاودا مانەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسان، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دامەزراوی گەشتیاری نیپاڵ ڕایگەیاند، ٣٨٤ گەشتیار کە ٢٩١یان بیانین بێ سەروشوێنن.
بە پێی زانیارییەکان، ١٢ کەس لە بێ سەروشوێنەکان هاوڵاتی بەریتانیا، ١٠٥ هاوڵاتی هیندستان، ١٧ هاوڵاتی مالیزیا، ٤ هاوڵاتی ئەفریقای باشوور و ٣یان هاوڵاتی ئەمریکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی جەزائیر بەهۆی گەرمای زۆرەوە ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردووەتە سەر ١٦ ئامانج لە خاکی ڕووسیا
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پشتگری خێرخوازەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی بەنگلادیش.