بەهۆی شەڕی ئێرانەوە پشتیوانی لە ترامپ بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا دابەزیوە
بەپێی ڕاپرسییەکی هاوبەشی ئاژانسی ڕۆیتەرز/ئیپسۆس، ڕێژەی پەسەندکردنی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ٣٣ لەسەد دابەزیوە، لەکاتێکدا ٨٠ لەسەدی ئەمریکییەکان پێیان وایە شەڕ لەگەڵ ئێران درێژەی دەبێت.
پاڵپشتیی گشتی بۆ دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی نیگەرانییەکانەوە کە شەڕ لەگەڵ ئێران درێژە بکێشێت.
بەپێی ڕاپرسییەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز/ئیپسۆس کە لە ١٧ی ئابدا بڵاوکراوەتەوە، تەنها لەسەدا ٣٣ی ئەمریکییەکان ڕەزامەندی لەسەر ترامپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەزانن. ڕێژەی ئەو کەسانەی کە ترامپ پەسەند ناکەن، بە ٦٤ لەسەد دەپێورێت.
لە ڕاپرسییەکدا کە لە سەرەتای مانگی ئابدا ئەنجامدرا، ڕێژەی پەسەندکردنی ترامپ لە سەدا ٣٥ بووە. بەم دوایین ئەنجامە، ڕێژەی پەسەندکردنی ترامپ کەمترین ڕێژەیە لە خولی دووەمیدا. هەروەها ئەم ڕێژەیە یەکسانە بە نزمترین ئاست کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ماوەی یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا تۆمار کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی سوریا، هێرشی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو زهور لە ئیدلب شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە "پێشێلکارییەکی ئاشکرا" بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریایە.
ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی، لەگەڵ ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی ڕووخاندن چووەتە ناو گەڕەکی ئەلجەواریش لە شاری ڕەملە؛ هەنگاوێک کە بە بیانووی دروستکردنی بێ مۆڵەت ئەنجام دراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٢ کەس.