شەڕێکی چەکداری لە نێجیریا: ٢٧ کەس کوژران
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە باکووری ڕۆژئاوای نێجیریا ٢٧ کەس کوژران کە ١٠یان پۆلیس بوون.
پۆلیسی ویلایەتی کەبی لە ڕایگەیاند، تیمەکانی ئاسایش ڕێگریان لە دزەکردنی چەکدارەکان بۆ ناوچەکە کردووە و شەڕ ڕووی داوە. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٧ چەکدار کوژران.
هەروەها باس لەوە کرا کە هەنێک لە هێرشکارەکان بە بریندار بوونەتە و هەڵاتوون و پێدەچێت ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بێت.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٠ پۆلیس کوژراون و ٢ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە شاری زاویەی لیبیا ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە.
پەرلەمانی لوبنان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەسەند کرد. کاتێک بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لوبنان دەبێتە یەکەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە فەرمی سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە.
کۆریای باکور مووشەکێکی بالیستیکی لە کەناراوەکانی تەقاند، کە ئەمریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازی تێدا ئەنجام دەدا.
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی گەماڕۆی دەرایی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو مووشەک ڕێگری لە کەشتی "ڤێلا نۆڤا" کراوە کە هەڵگری ئاڵای پاناما بوو.