ئەمریکا بە ئیدعای چوونەوە بۆ ئێران بە مووشەک ڕێگری لە کەشتیێکی هەڵگری ئاڵای پاناما دەکات
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی گەماڕۆی دەرایی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو مووشەک ڕێگری لە کەشتی "ڤێلا نۆڤا" کراوە کە هەڵگری ئاڵای پاناما بوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سێنتکۆم ڕووداوەکە لە ١١ی ئاب لە دەریای عومان ڕووی داوە. دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی گەماڕۆی دەرایی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو مووشەک ڕێگری لە کەشتی "ڤێلا نۆڤا" کراوە کە هەڵگری ئاڵای پاناما بوو.
دەستنیشان کرا، کەشتیەکە گوێ لە هۆشدارییەکانی هەلیکۆپتێری MH-160 نەگرتووە و لە ئەنجامدا بە دوو مووشەکی هێڵفیرەی کراوە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پەرلەمانی لوبنان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەسەند کرد. کاتێک بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لوبنان دەبێتە یەکەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە فەرمی سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە.
کۆریای باکور مووشەکێکی بالیستیکی لە کەناراوەکانی تەقاند، کە ئەمریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازی تێدا ئەنجام دەدا.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە باکووری ڕۆژئاوای نێجیریا ٢٧ کەس کوژران کە ١٠یان پۆلیس بوون.