فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەک لەو وڵاتە
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە بەغدا "دامەزراوە سەربازییەکانی بەهێز بکات" بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەک لە وڵات دەرکرد.
زەیدی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق وتی، "مەترسیی هەرە جیددی کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، بڵاوبوونەوەی کۆنتڕۆڵنەکراوی چەکەکانە."
بە وتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەغدا پێویستی بە "بەهێزکردنی دامەزراوە سەربازییەکانی" هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ ئەوەی "ئاسایش و سەقامگیری لەناو وڵاتدا مسۆگەر بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پەرلەمانی لوبنان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەسەند کرد. کاتێک بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لوبنان دەبێتە یەکەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە فەرمی سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە.
کۆریای باکور مووشەکێکی بالیستیکی لە کەناراوەکانی تەقاند، کە ئەمریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازی تێدا ئەنجام دەدا.
فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی گەماڕۆی دەرایی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو مووشەک ڕێگری لە کەشتی "ڤێلا نۆڤا" کراوە کە هەڵگری ئاڵای پاناما بوو.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە باکووری ڕۆژئاوای نێجیریا ٢٧ کەس کوژران کە ١٠یان پۆلیس بوون.