ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەجێ دەهێڵێت
ئیدارەی واشنتۆن لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی فەرەنسا کە ئەمریکا وەک هاوپەیمانی لەگەڵ کۆریای باکوور و ڕووسیا نیشان دەدا، چووە دەرەوە.
شاندەکەی ئەمریکا لە کاتێکدا نوێنەری هەمیشەیی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بە قسەکردن کرد، بە چوونە دەرەوە لە ژوورەکە ناڕەزایەتییەکی دیپلۆماسییان ئەنجامدا. جێگری نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە فەرەنسا هەڵوێستێکی "خۆبەزلزانانە و بەسیاسیکردن"ی لەمەڕ مافەکانی مرۆڤ و پرسە نێودەوڵەتییەکان نیشانداوە، هەربۆیە گوێ لە وتارەکە نادەن.
قەیرانەکە بە دەنگدانێک لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەفتەی ڕابردوو هەڵگیرسا. ئەمریکا لە نێو ئەو وڵاتانە بوو کە دەنگیان بە درێژکردنەوەی ماوەی ڤۆڵکەر تورکی کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دا، هاوکات نوێنەرایەتی هەمیشەیی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی ڕەخنەی لە واشنتۆن گرت کە لەم دەنگدانەدا لایەنگری کۆریای باکوور، ڕووسیا، مالی و نیکاراگوا بووە. نوێنەرایەتی فەرەنسا ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا کە سەردەمانێک وەک نموونەیەک لە مافەکانی مرۆڤدا هەڵگیرابوو، ئێستا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گۆشەگیرە.
لە وەڵامی لێدوانەکانی فەرەنسا، ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە نمونەیەک بۆ جیهان سەبارەت بە ئازادییەکان، لە هەمان کاتدا لێدوانەکانی فەرەنسای بە "بێڕێزی و سیاسی" تایبەتمەند کرد. لە لایەکی دیکەوە باڵیۆزی فەرەنسا ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو وڵات کرد و تیشکی خستە سەر ئەو ڕۆڵەی کە فەرەنسا لە پرۆسەی سەربەخۆیی ئەمریکادا بینیویەتی.
ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە پاڵپشتی ١٤٤ وڵات لە ئەنجوومەنی گشتی ماوەی چوار ساڵی دیکە درێژکرایەوە، لە ناوەندی مشتومڕەکاندایە. بە تایبەتی تورک بە لێدوانە ڕەخنەگرانەکانی سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە و شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا ناسراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کە چەتە چەکدارەکانی کردە ئامانج کە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر گوندێک لە باکووری نێجیریا ئامادە دەکرد، لانیکەم ٤٠ تۆمەتبار کوژران.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی وەرزی و لافاوی خێرا کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا کاریگەری لەسەر پاکستان هەبووە، گەیشتە ١٠٩ کەس
عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران زیاتر لە ٣٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کردووە، لە چوارچێوەی قەیرانی ناوچەکەدا. عێراق بە شێوەیەکی ئاسایی پێش جەنگ مانگانە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردە دەکرد.