عێراق لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران ٣٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە
عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران زیاتر لە ٣٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کردووە، لە چوارچێوەی قەیرانی ناوچەکەدا. عێراق بە شێوەیەکی ئاسایی پێش جەنگ مانگانە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردە دەکرد.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران زیاتر لە ٣٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە کردووە، لەوانەش کۆندێنسێت، داهاتەکەی زیاتر لە ٢.٣٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.
وەزارەتەکە بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاندووە، لەو ماوەیەی کە باسی لێوە دەکرێت ٢٠ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی باشوورەوە لە ڕێگەی تێرمیناڵەکانی نەوتی بەسرەوە ڕەوانە کراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەسرە ناوەندی سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراقە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، تێرمیناڵی هەناردەکردنی دەریای ناوەڕاستی تورکیا لە پارێزگای ئەدەنە، ١٠ ملیۆن و ٣١ هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک و ملیۆنێک و ٥٦ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە کراوە.
عێراق بە شێوەیەکی ئاسایی مانگانە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردە دەکات، بەڵام قەبارەی هەناردەکردن بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی لەدوای هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی شوبات و داخستنی گەرووی هورمز کە ڕێوڕەوێکی گرنگە بۆ سووڕانەوەی وزەی جیهانی.
ئابووری عێراق زۆر پشت بە هەناردەکردنی نەوتی خاو دەبەستێت کە نزیکەی لەسەدا ٩٠ی داهاتی وڵاتەکەی پێکدەهێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کە چەتە چەکدارەکانی کردە ئامانج کە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر گوندێک لە باکووری نێجیریا ئامادە دەکرد، لانیکەم ٤٠ تۆمەتبار کوژران.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی وەرزی و لافاوی خێرا کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا کاریگەری لەسەر پاکستان هەبووە، گەیشتە ١٠٩ کەس
ئیدارەی واشنتۆن لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی فەرەنسا کە ئەمریکا وەک هاوپەیمانی لەگەڵ کۆریای باکوور و ڕووسیا نیشان دەدا، چووە دەرەوە.