انصارالله: ٣ تانکەری سعودیەمان کردە ئامانج و ١٦ کەشتی ناچاربوون بگەڕێنەوە دواوە
بەرپرسانی انصارالله ڕایانگەیاند، ٣ کەشتی نەوتهەڵگری سعودیەیان کردۆتە ئامانج و ١٦ کەشتییان ناچارکردووە بگەڕێنەوە دواوە، تا ئێستاش ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییە سعودییەکان دەکەن بە بابولمەندەب.
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن بە تەلەفزیۆنی ئەلمەیادینی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا هێزەکانیان ٣ کەشتی نەوتهەڵگری سعودیەیان کردۆتە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەشتییە سعودیانەی کە لە دووشەممەی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ یەکشەممە، گەڕاونەتەوە دواوە و ڕێگاکەیان گرتووە، گەیشتووەتە ١٦ کەشتی.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، "لەو کاتەوەی گەمارۆی سەر یەمەن سەپێنراوە، هیچ کەشتییەکی نەوتهەڵگری سعودی بە گەرووی باب ئەلمندبدا تێنەپەڕیوە."
ئەو بەرپرسەی انصارالله جەختی لەوە کردەوە کە "هێشتا قەدەغەکردنی کەشتییە سعودییەکان کاریگەرە" و ئاماژەی بەوەدا کە "هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕێگە بە تێپەڕبوونی هیچ کەشتییەک نادەن".
انصارالله ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی نەوتهەڵگری سعودیەیان کردۆتە ئامانج، بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆی دەریایی لە دەریای سوور. دواتر ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعودیە پشتڕاستی کردەوە کە تانکەرێکی سەر بە کۆمپانیایەکی سعودی بەرکەوتووە و ئاگری گرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران لە باشووری گەرووی هورمز ڕێگری لە ٦ کەشتی کرد کە هەوڵیان دەدا ڕێوڕەوێک جگە لەو ڕێوڕەوە بەکار بهێنن کە ئێران دەستنیشانی کردووە.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، "لە ئێستادا ناوبژیوانان لەوان پاکستان و قەتەر چالاکانە کار دەکەن و پەیام ئاڵوگۆڕی نێوان لایەنەکان (ئەمریکا-ئێران) دەکەن، بەڵام لە ئێستادا نەتەوەی ئێران سەرنجی لەسەر پاراستنی سنوورەکانی وڵات و پاراستنی گیانی و سەلامەتی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییەیە کە لەلایەن هێرشە دڕندەکانی ئەمریکاوە دەکرێنە ئامانج."
لە شاری سیاتڵی ویلایەتی واشنتۆن لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ی دیکەش بریندار بوون.