ئێران لە گەرووی هورمز ڕێگری لە ٦ کەشتی دەکات کە ڕێوڕەوکەیان پێشێل کردبوو
ئێران لە باشووری گەرووی هورمز ڕێگری لە ٦ کەشتی کرد کە هەوڵیان دەدا ڕێوڕەوێک جگە لەو ڕێوڕەوە بەکار بهێنن کە ئێران دەستنیشانی کردووە.
بەرپرسێکی ئێرانی لە لێدوانێک بۆ کەناڵی فەرمی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند، هێزەکانی ئێران ڕێگریان لە ٦ کەشتی کردووە کە هەوڵیان داوە لە گەرووی هورمز تێپەڕن.
بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە ئەو کەشتیانە سیستەمی پەیوەندییان داخستووە و هەوڵیان داوە لە ڕێوڕەوی "نائەمن و نایاسایی" لە باشوور تێپەڕن.
بەرپرسەکەی ئێرانی باسی لەوە کرد کە ئەو هەوڵە بە هاندانی ئەمریکا ئەنجام دراوە و شکەستی هێناوە.
دەستنیشان کرا، یەکێک لە کەشتییەکان تووشی رووداوێک بووە و ٥ کەشتی دیکە دوای دەسوەردانی ئێران گەڕانەتەوە بۆ کەنداوی فارس.
گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێوڕەوە ئاوییەکان لەبارەی گواستنەوەی نەوت و گاز و ئەمجۆرە رووداوانە کاریگەری لە سەر نرخی جیهانی دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسانی انصارالله ڕایانگەیاند، ٣ کەشتی نەوتهەڵگری سعودیەیان کردۆتە ئامانج و ١٦ کەشتییان ناچارکردووە بگەڕێنەوە دواوە، تا ئێستاش ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییە سعودییەکان دەکەن بە بابولمەندەب.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، "لە ئێستادا ناوبژیوانان لەوان پاکستان و قەتەر چالاکانە کار دەکەن و پەیام ئاڵوگۆڕی نێوان لایەنەکان (ئەمریکا-ئێران) دەکەن، بەڵام لە ئێستادا نەتەوەی ئێران سەرنجی لەسەر پاراستنی سنوورەکانی وڵات و پاراستنی گیانی و سەلامەتی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییەیە کە لەلایەن هێرشە دڕندەکانی ئەمریکاوە دەکرێنە ئامانج."
لە شاری سیاتڵی ویلایەتی واشنتۆن لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ی دیکەش بریندار بوون.