هێرشی چەکداری لە ئەمریکا: ٢ کوژراو و ٥ بریندار
لە شاری سیاتڵی ویلایەتی واشنتۆن لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ی دیکەش بریندار بوون.
گرەیس نونێز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی سیاتڵ ڕایگەیاند، هێرشەکە لە نزیک تاوەری چاودێری دەرزی بۆشایی ئاسمان رووی داوە.
نونێز ڕایگەیاندووە، ٢ کەس لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و ٥ کەسی دیکەش کە یەکێکیان بە سەختی بریندار بووە، گەیەندراونەتە سەنتەری پزیشکی هاربۆرڤیۆ.
سوزان گرێگ وتەبێژی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە، بریندارەکان لە قۆڵ و سک و قاچەکانیان بریندار بوون و چارەسەرکردنیان بەردەوامە.
لەگەڵ وەرگرتنی ڕاپۆرتەکە، ژمارەیەکی زۆر تیمی پۆلیس و پزیشکی ڕەوانەی ناوچەکە کران.
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە هێرشەکەی ئەنجام داوە نەدراوە.
هەروەها بۆب فێرگسۆن، حاکمی ویلایەتی واشنتۆن ڕایگەیاند کە تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە دەوریەی ویلایەتەکە ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون بۆ پشتگیریکردنی تیمەکانی پۆلیسی ناوخۆیی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسانی انصارالله ڕایانگەیاند، ٣ کەشتی نەوتهەڵگری سعودیەیان کردۆتە ئامانج و ١٦ کەشتییان ناچارکردووە بگەڕێنەوە دواوە، تا ئێستاش ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییە سعودییەکان دەکەن بە بابولمەندەب.
ئێران لە باشووری گەرووی هورمز ڕێگری لە ٦ کەشتی کرد کە هەوڵیان دەدا ڕێوڕەوێک جگە لەو ڕێوڕەوە بەکار بهێنن کە ئێران دەستنیشانی کردووە.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، "لە ئێستادا ناوبژیوانان لەوان پاکستان و قەتەر چالاکانە کار دەکەن و پەیام ئاڵوگۆڕی نێوان لایەنەکان (ئەمریکا-ئێران) دەکەن، بەڵام لە ئێستادا نەتەوەی ئێران سەرنجی لەسەر پاراستنی سنوورەکانی وڵات و پاراستنی گیانی و سەلامەتی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییەیە کە لەلایەن هێرشە دڕندەکانی ئەمریکاوە دەکرێنە ئامانج."