هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازی لە مالی: لانیکەم ٥٠ کەس کوژران
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کاروانێکی سەربازی لە شاری ستراتژیکی نەفیس لە باکووری مالی، لانیکەم ٥٠ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بە دیل گیران.
گروپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر کاروانێکی سەربازی لە شارۆچکەی ستراتیژی نەفیس لە باکوری مالی. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم ٥٠ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بە دیل گیراون.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، بەهۆی رووداوەکەوە زیانی گیانی زۆر بووە، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە لانیکەم ٢٤ سەرباز لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بە دیل گیراون.
ئەو هێرشە کە بە یەکێک لە خوێناویترین هێرشەکانی ناوچەکە دادەنرێت لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕەکە نزیکەی ١٥ مانگ لەمەوبەر، بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە ناوچەکە و لێکۆڵینەوە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پەیوەست بەو هێرشە بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی لە دژی سعوودیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هێرشەکانی دوژمنی ئەمریکایی بۆ سەر پارێزگاکانی باشووری ئەم وڵاتە، وتی، "باشوور خودی ئێرانە، ئەوان سنووری دوورە دەست نین و لە دڵی ئێرانییەکان نزیکترینن.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردنی خەلیل ئەلحەیەی بۆ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی خۆی، بە جێنشینی خوالێخۆشبوو یەحیا سنوار ڕاگەیاند.
لە باکوری هیندستان بەهۆی داڕمانی خانوویەکەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.