غەریبئابادی: ئەمریکا بەرپرسیارە لە لێکەوتەکانی هێرش بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی کە لە قۆناغی دروستکردندایە
غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی دارخووەین کە لە قۆناغی دروستکردندایە، هێرشێکی مەترسیدارە بۆ سەر ژێرخانی ئاشتیخوازانەی ئێران و حکومەتی ئەمریکا بە تەواوی بەرپرسیارە لە دەرئەنجامەکانی زیادبوونی نائەمنی و ناسەقامگیری."
جێگری وەزیری یاسایی و کاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە بارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی دارخووەین کە لە قۆناغی دروستکردندایە هۆشداری دا و بە هێرشێکی مەترسیدار بۆ سەر ژێرخانی ئاشتیخوازانەی ئێران وەسف کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوە بەرپرسی کاروباری یاسایی و کاروباری نێودەوڵەتی لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیدا ڕایگەیاندووە، "هێرشی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی دارخووەین کە لە قۆناغی دروستکردندایە، هێرشێکی مەترسیدارە بۆ سەر ژێرخانی ئاشتیخوازانەی ئێران و حکومەتی ئەمریکا بە تەواوی بەرپرسیارە لە دەرئەنجامەکانی زیادبوونی نائەمنی و ناسەقامگیری."
غەریب ئابدی هەروەها وتی، "هەرچەندە ئێمە بە توندی ئەم هێرشە ئیدانە دەکەین، بەڵام ئێران ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و ئاسایشی خۆی دەگرێتەبەر."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی لە دژی سعوودیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هێرشەکانی دوژمنی ئەمریکایی بۆ سەر پارێزگاکانی باشووری ئەم وڵاتە، وتی، "باشوور خودی ئێرانە، ئەوان سنووری دوورە دەست نین و لە دڵی ئێرانییەکان نزیکترینن.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردنی خەلیل ئەلحەیەی بۆ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی خۆی، بە جێنشینی خوالێخۆشبوو یەحیا سنوار ڕاگەیاند.
لە باکوری هیندستان بەهۆی داڕمانی خانوویەکەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.