سوپای ئەمریکا: لە کاتی وێرانکردنی کۆگای تەقەمەنی ئێران یەکێک لە سەربازەکانمان گیانی لەدەستدا
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، سەربازێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان کوژرا.
سێنتکۆم لە بەیاننامەکەیدا وەبیری هێنایەوە کە لە ١٧ی تەمووز دوای هێرشەکەی ئێران، هەواڵی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و دیارنەمانی سەربازێکیان لە ئوردن بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دوای گەڕانێکی بەرفراوان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندانی سەربازی ئەمریکا تەرمی نەناسراویان لە شوێنی رووداوەکە دۆزیوەتەوە، هەروەها پرۆسەی پشکنینی تەرمەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکانیان بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە سەبارەت بە ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، "جگە لەوەش لە هەرێمی کوردستان، سەربازێکی ئەمریکی لەکاتی تەقینەوەی کۆنتڕۆڵکراوی تەقەمەنی نەتەقینەوەدا گیانی لەدەستدا و سەربازێکی دیکەش برینداربووە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت بەهۆی برینی سوکەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی لە دژی سعوودیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هێرشەکانی دوژمنی ئەمریکایی بۆ سەر پارێزگاکانی باشووری ئەم وڵاتە، وتی، "باشوور خودی ئێرانە، ئەوان سنووری دوورە دەست نین و لە دڵی ئێرانییەکان نزیکترینن.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردنی خەلیل ئەلحەیەی بۆ سەرۆکی مەکتەبی سیاسی خۆی، بە جێنشینی خوالێخۆشبوو یەحیا سنوار ڕاگەیاند.
لە باکوری هیندستان بەهۆی داڕمانی خانوویەکەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.