کوێت: بەشێک لە سەربازەکانمان بریندار بوون
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەحرێن و کوێت کردووە وەک تۆڵەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی لە ئێران. کوێت پشتڕاستی کردەوە کە بەشێک لە سەربازەکانی لە هێرشەکاندا بریندار بوون.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو ناوەندە ئامانجگرتنەی کە واشنتۆن بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجە هێرشبەرەکان بەکاردەهێنێت، بە مووشەکی بالیستی و دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە ئامانج.
ئێران هۆشداری دا لەوەی ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە کردنە ئامانجی ژێرخانی مەدەنی لە ئێران، ئەوا کۆمپانیاکانی ناوچەکەش بە هاوبەشی ئەمریکی دەکاتە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو وڵاتانەی میوانداری بنکە ئەمریکییەکان دەکەن بە هاوبەش لە "تاوانەکانی جەنگ"ی واشنتۆن دادەنرێت.
بەرپرسێکی کوێتی ئیدیعای کرد کە ئێران ژێرخانی مەدەنیی گرنگی وەک وێستگەکانی کارەبا و دامەزراوەکانی پاککردنەوەی ئاویشی کردۆتە ئامانج و ئاماژەی بەوەدا کە بەشێک لە دامەزراوەکان ئاگریان گرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕایگەیاند کەشتییەکی کردۆتە ئامانج کە لە گەرووی هورمزدا دەڕوات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٨١١ کەس.
بە گشتی ٥٠ ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کە بەهای ٦٠ ملیار دۆلارە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ دەکرێت.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٥ هەزار و ٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.