ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٨١١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٦ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٦٠ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٨١١ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک لە داگیرکەرانی ناوچەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو پەڕیونەتەوە ناو خاکی سوریا و ئەوانەی لە نزیک سنووریش گیراون گەڕێنراونەتەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆشی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دکتۆر نەواف تەکرووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین ئەنجام دەدات کە دایکەکەی کۆچی دوایی کردبوو.
ئێران ڕایگەیاند کەشتییەکی کردۆتە ئامانج کە لە گەرووی هورمزدا دەڕوات.