سەهیۆنییەکان هێرش دەکەنە سەر پرسە: ٨ شەهید و ٢٠ بریندار
رژێمی سەهیۆنی هێرشی کردە سەر بەشداربووانی ڕێوڕەسمی پرسەی شەهیدێک لە دەروازەی مزگەوت لە کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە و لانیکەم ٨ کەس شەهید بوون و لانیکەم ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی فەلەستین و شایەتحاڵانی فەلەستین، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لە هێرشی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئەو کەسانەی کە لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە کۆبوونەتەوە، لانیکەم ٨ کەس شەهید بوون و لانیکەم ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی سەفا نیوز بڵاویکردەوە، هێرشەکە لەکاتی مەراسیمی پرسەی شەهید تاهیر عەبدولواحید لە نزیک بازاڕی بەلەتا لە ڕۆژئاوای کەمپی نوسەیرات روویداوە.
نەخۆشخانەی ئەلعەودە لە نوسرەت لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە هێرشی بۆردومانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی کە لە ناوچەی بازاڕی بەلەتا لە کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە کۆبوونەتەوە، ٧ کەس شەهید بوون و ٢٢ کەسیش بریندار بوون."
ئەم کۆمەڵکوژییە دوابەدوای کوژرانی ٥ کەسی دیکەی سڤیل دێت لە لایەن سوپای داگیرکەر لە هێرشی جیاوازدا لە سەرانسەری غەززە لە بەیانی ئەمڕۆوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە گشتی ٥٠ ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کە بەهای ٦٠ ملیار دۆلارە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ دەکرێت.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٥ هەزار و ٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئامانجە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەحرێن و کوێت کردووە وەک تۆڵەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی لە ئێران. کوێت پشتڕاستی کردەوە کە بەشێک لە سەربازەکانی لە هێرشەکاندا بریندار بوون.