بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ بەردەوامە: ژمارەی مردووان گەیشتە ٨٠٠ کەس
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی ئیبۆلا ٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە ٨٠٠ کەس.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیکدا بەردەوامە.
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتدا گەیشتە ٢ هەزار کەس و ژمارەی مردووانیش گەیشتە ٨٠٠ کەس، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەرنجی بۆ ئەو خێراییە ڕاکێشا کە ڤایرۆسی ئیبۆلا لەو وڵاتەدا بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
تیدرۆس ئادهانۆم گیپرێیسوس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، "لە ئێستادا ڕووبەڕووی سێیەم گەورەترین بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا بووینەتەوە لە مێژوودا. لە چەند مانگی ڕابردوودا ڤایرۆسەکە زۆر خێراتر لە بڵاوبوونەوەی پێشوو بڵاوبووەتەوە".
لە ئۆگاندا کە وڵاتێکی دیکەی تووشبووە بە پەتاکە، ڕاگەیەندرا کە دوایین نەخۆش کە چارەسەری ئیبۆلا وەردەگرێت، دەرچووە. ماوەی چاودێری ٤٢ ڕۆژە لەو وڵاتە دەستی پێکرد.
ئەگەر لەم ماوەیەدا هیچ حاڵەتێکی نوێ تۆمار نەکرێت، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئۆگاندا بە "وڵاتێکی بێ ئیبۆلا" دەناسێنێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕایگەیاند کەشتییەکی کردۆتە ئامانج کە لە گەرووی هورمزدا دەڕوات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٨١١ کەس.
بە گشتی ٥٠ ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کە بەهای ٦٠ ملیار دۆلارە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ دەکرێت.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٥ هەزار و ٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.