لە گەرووی هورمز لە ناو دوو گەشتی نەوتهەڵگر تەقینەوە رووی دا
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ٢ کەشتی نەوتهەڵگر کە هەوڵی تێپەڕین بە کێڵگەیەکی مین لە باشووری گەرووی هورمز دەدا، تەقینەوە و ئاگریان گرت.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ٢ کەشتی نەوتهەڵگر لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕێڕەوێکی مینڕێژکراو لە باشووری گەرووی هورمز تەقینەوە و ئاگریان گرتووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، گەرووی هورمز "ناسەلامەت و بەتەواوی داخراوە"، هەروەها "هەناردەکردنی پێوانەی کیمیایی، نەوت یان گازی سروشتی ناکرێت" لەڕێگەی گەرووەوە تا کۆتایی هێرشەکان.
سوپای پاسداران داوای لە دەریاوانانی ناوچەکە کردووە بە هۆکاری سەلامەتی خۆیان لە ڕێگاکانی مینڕێژکراو بەدوور بگرن.
لە بەیاننامەکەی ئێراندا زانیاری لەسەر ناسنامە یان ئاڵای ئەو تانکەرانە کە تەقینەوە، یان هیچ زیانێکی گیانی و برینداری لە رووداوەکەدا نەخراوەتەڕوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک لە داگیرکەرانی ناوچەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو پەڕیونەتەوە ناو خاکی سوریا و ئەوانەی لە نزیک سنووریش گیراون گەڕێنراونەتەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆشی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دکتۆر نەواف تەکرووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین ئەنجام دەدات کە دایکەکەی کۆچی دوایی کردبوو.
ئێران ڕایگەیاند کەشتییەکی کردۆتە ئامانج کە لە گەرووی هورمزدا دەڕوات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٨١١ کەس.