زێلێنسکی: هێرشمان کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە رووسیا
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر چەند پاڵاوگەیەکی نەوت کە دەکەونە ناوچە جیاجیاکانی رووسیا.
زێلێنسکی لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئامانجە جیاوازەکان لەسەر خاکی رووسیا ئەنجام دراون.
زێلێنسکی ڕایگەیاند کە پاڵاوگەکانی نەوت لە ناوچەی ساراتۆڤ و لە کۆمارەکانی تاتارستان و باشکریای رووسیا کراونەتە ئامانج، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشەکان لە وەڵامی کردەوەکانی سوپای رووسیا لە دژی ئۆکرانیا ئەنجام دراون.
زێلێنسکی ڕایگەیاند کە دامەزراوە ئامانجدارەکان نزیکەی ٨٠٠ بۆ ١٥٠٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرانیا دوورن، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشەکان لە هەندێک شوێنی ناوچەی ڤۆرۆنیژی رووسیاش ئەنجام دراون.
زێلێنسکی ڕایگەیاندووە، "دەبێت رووسەکان هەست بکەن کە ئەم شەڕە لەلایەن دەوڵەتی خۆیانەوە بەڕێوەدەچێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مزگەوتی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان ٩٠٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیایان لەناوبردووە.
سوپای کوێت ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی ٢ مووشەکی بالیستیک و ١٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەناو بردووە کە لە ئێرانەوە هەڵدراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٩٩ کەس.