ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١١٠ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٩٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٨ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٧ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ١١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٩٩ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مزگەوتی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان ٩٠٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیایان لەناوبردووە.
سوپای کوێت ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی ٢ مووشەکی بالیستیک و ١٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەناو بردووە کە لە ئێرانەوە هەڵدراون.