رووسیا: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٩٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی خرانە خوارەوە
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان ٩٠٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیایان لەناوبردووە.
وەزارەتەکە ڕۆژانە نوێکارییەکانی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ئۆکرانیا و دۆنباس بڵاودەکاتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیا ٨ بۆمبی ئاسمانی ڕێنماییکراو و هەروەها ٩٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان خستۆتە خوارەوە.
وەزارەتەکە هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٤٥٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و ١٠ زرێپۆشی شەڕکەر لە نێویاندا تانک لەناوبراون.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، یەکەکانی مووشەک و تۆپخانەکانی رووسیا ١٥٧ شوێنی جیاوازی سەر بە سوپای ئۆکرانیایان کردۆتە ئامانج، لەوانە ناوەندەکانی لۆجستی، دامەزراوەکانی سووتەمەنی و وزە، ژێرخانی گواستنەوە، کۆگای تەقەمەنی و پێگەکانی داگیرکراو لەلایەن بەکرێگیراوانی بیانی و سەربازانی ئۆکرانیا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جولەکەکانی داگیرکەر لە دەروازەی مەغاریبە لە باشووری رۆژئاوای مزگەوتی ئەقسا هەڵیانکوتایە سەر حەرەمی شەریف.
سوپای کوێت ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی ٢ مووشەکی بالیستیک و ١٣ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەناو بردووە کە لە ئێرانەوە هەڵدراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١١٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٩٩ کەس.