خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە تاران ماڵئاوایی لە گەڵ دەکرێت
تارانی پایتەختی ئێران بەمەبەستی ماڵئاوایی لە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران میوانداری سەدان هەزار هاووڵاتی لە سەرتاسەری وڵات دەکات. شەقامەکان پڕ بوون لە خەڵک لە شوێنێکدا کە بە یەکێک لە گەورەترین مەراسیمەکانی پرسە لە جیهاندا وەسف دەکرێت.
تارانی پایتەختی ئێران میوانداری ڕێوڕەسمی پرسەی خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئەو وڵاتە دەکات.
چەند کاتژمێر پێش دەستپێکردنی ڕێوڕەسمی فەرمی پرسە، بە سەدان هەزار کەس لە گۆڕەپان و شەقامەکانی سەر ڕێگا کۆبوونەوە بۆ ئەوەی دوایین ڕێزگرتن لە ڕێبەرەکەیان خامنەیی.
ڕێڕەوی سەرەکی ڕێوڕەسمەکە بە درێژایی شەقامی دەماوەند و گۆڕەپانی ئیمام حسێن و گۆڕەپانی شۆڕش و گۆڕەپانی ئازادی و شەقامی شەهید لەشکری درێژ بووەوە.
هەفتەی ڕابردوو ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە تاران بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەوڵەتان، بەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆر و ڕێبەرانی ئایینی لە سەرانسەری جیهان، بە مەبەستی ئامادەبوون لە پرسەی عەلی خامنەیی.
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا تەرمی خامەنەیی لە پایتەخت دەگوازرێتەوە، پاشان سبەی بۆ قوم و دواجار ڕۆژی پێنجشەممە بۆ مەشهەد و لەوێ لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا بەخاک دەسپێردرێت.
جگە لەوەش بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە تەرمی خامنەیی لە ڕێوڕەسمەکاندا لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا هەڵبگیرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک لە داگیرکەرانی ناوچەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو پەڕیونەتەوە ناو خاکی سوریا و ئەوانەی لە نزیک سنووریش گیراون گەڕێنراونەتەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆشی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دکتۆر نەواف تەکرووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین ئەنجام دەدات کە دایکەکەی کۆچی دوایی کردبوو.
ئێران ڕایگەیاند کەشتییەکی کردۆتە ئامانج کە لە گەرووی هورمزدا دەڕوات.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٨١١ کەس.