تەقینەوە لە سوریا: ٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کافێتێریایەک لە نیوان کۆشکی داد و ڕێگای ئاسنی حیجاز لە سەر ڕێگای بازاڕی حەمیدییە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
دوای تەقینەوەیەک بریندارەکان لە الیەن تیمەکانی تەندروستی گواسترانەوە نەخۆشخانە.
وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ١٠ کەس بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان دەستیان کردووە بە دروستکردنی ٣ بنکەی تەندروستی نوێ لە پارێزگای هەلمەند لە باشووری ئەو وڵاتە.
یەکێتیی شارەوانییەکانی کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕوودانی نزیکی کارەساتێکی مرۆیی، تەندروستی و ژینگەیی بەهۆی داڕمانی خێرای خزمەتگوزارییە بنەڕەتییە شارستانییەکان هۆشداریی دا و داوای هەنگاوی خێرای بۆ ڕزگارکردنی گیانی دانیشتووانی ئەم کەرتە کرد.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا درێژەیان بە سیاسەتی ڕووخاندن دا. لە بەیت لەحم خانوویەکی دوو نهۆمییان ڕووخاند و ئیدیعایان کرد کە بەبێ مۆڵەت دروستکراوە و ٣ خانووی کشتوکاڵییان لە نابلوس و سەلفیت کردە ئامانج. ئەو ناوچەیە لە کاتی ڕووخاندنەکاندا گەمارۆ درا و بەشێک لە فەلەستینیەکان دەستبەسەر کران.