داگیرکەرانی سەهیۆنی ماڵ و پێکهاتە کشتوکاڵییەکانیان لە کەناری ڕۆژئاوا ڕووخاند
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا درێژەیان بە سیاسەتی ڕووخاندن دا. لە بەیت لەحم خانوویەکی دوو نهۆمییان ڕووخاند و ئیدیعایان کرد کە بەبێ مۆڵەت دروستکراوە و ٣ خانووی کشتوکاڵییان لە نابلوس و سەلفیت کردە ئامانج. ئەو ناوچەیە لە کاتی ڕووخاندنەکاندا گەمارۆ درا و بەشێک لە فەلەستینیەکان دەستبەسەر کران.
داگیرکەرانی سەهیۆنی درێژەیان بە ڕووخاندنی ماڵ و پێکهاتە کشتوکاڵییەکانی سەر بە فەلەستینییەکان لە شارەکانی بەیت لەحم، نابلوس و سەلفیت لە کەناری ڕۆژئاوا دا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی خربەت ئەلدەیر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەیت لەحم و خانوویەکی ٢ نهۆمی عەلی مەحمود سلێمانیان ڕووخاند و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بەبێ مۆڵەت دروستکراوە. لە کاتی ڕووخاندنی ئەو خانووە دوو نهۆمییەدا ناوچەکە بە تەواوی داخراوە و هەر نهۆمێک ٢٠٠ مەتر چوارگۆشە بوو، هەروەها ڕێگە بە فەلەستینیەکان نەدرا بچنە ناو شوێنەکەوە.
هێزە داگیرکەرەکان، بە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و بولدۆزەرەوە چوونە ناو گوندی دومای باشووری شاری نابلوس، خانوویێکی کشتوکاڵییان کە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ بەکار دەهێنرا کە هی ئیبراهیم عەبدولرەزاق دەوابشە بوو، ڕووخاند.
هاوکات لە ناوچەی ئەلحەرمیە لە شارۆچکەی کەفر ئەلدیک لە ڕۆژئاوای سەلفیت، دوو خانووی کشتوکاڵیش لەلایەن داگیرکەرانەوە وێرانکراون.
لە کاتی ڕووخاندنەکەدا ٥ فەلەستینی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ کاتژمێر دەستبەسەر کران و ٤ ئۆتۆمبێلی تایبەتیشیان دەستی بەسەردا گیرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان دەستیان کردووە بە دروستکردنی ٣ بنکەی تەندروستی نوێ لە پارێزگای هەلمەند لە باشووری ئەو وڵاتە.
یەکێتیی شارەوانییەکانی کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕوودانی نزیکی کارەساتێکی مرۆیی، تەندروستی و ژینگەیی بەهۆی داڕمانی خێرای خزمەتگوزارییە بنەڕەتییە شارستانییەکان هۆشداریی دا و داوای هەنگاوی خێرای بۆ ڕزگارکردنی گیانی دانیشتووانی ئەم کەرتە کرد.
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی تێپەڕینی ١٠٠٠ ڕۆژ بەسەر شەڕی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی دژی کەرتی غەززە، ڕایانگەیاند ئەم تاوانە بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی حکوومەتی ئەمریکا و لۆبییە ڕۆژئاواییەکان ئەنجام دراوە.