حەماس: لابردنی ئۆنروا لە غەززە هەوڵێکە بۆ لەناوبردنی پرسی ئاوارە فەلەستینییەکان
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، لێدوانە باسکراوەکانی لایەن دامەزراوەی ناسراو بە "ئەنجوومەنی ئاشتی لە کەرتی غەززە" و هەروەها هەڵوێستی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە داهاتووی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان "ئۆنروا" بە توندی سەرکۆنە کرد.
حەماس ڕایگەیاند کە بانگەشەی نەبوونی پێگەیەک بۆ ئۆنروا لە پڕۆژەی ناسراو بە "غەززەی نوێ" لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ بەئامانجگرتنی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە و لاوازکردنی ڕۆڵەکەی ئەنجام دراوە.
ئەم بزووتنەوەیە جەختی کردەوە کە ئۆنروا شایەتحاڵی نێودەوڵەتییە بەسەر نەگبەتیی گەلی فەلەستین و هێمای بەرپرسیارێتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە لە ئاست ئاوارە فەلەستینییەکان و ئەرکەکەی لەسەر بنەمای ڕاسپاردنی فەرمیی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسە کراوە.
حەماس وتیشی هەر جۆرە هەوڵێک بۆ لاوازکردن، جێگرەوە یان سڕینەوەی ئۆنروا، دەستدرێژییە بۆ سەر شەرعییەتی نێودەوڵەتی و هەنگاوێکە بە ئاراستەی لەناوبردنی پرسی ئاوارە فەلەستینییەکان و سڕینەوەی یەکێک لە گرنگترین بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە نەگبەتییە؛ هەنگاوێک کە مافە مێژوویی و حاشاهەڵنەگرەکانی گەلی فەلەستین، بەتایبەتی مافی گەڕانەوە بە ئامانج دەگرێت.
لەم بەیاننامەیەدا هۆشداری دراوە سەبارەت بە هەر جۆرە هاودەنگییەک لەگەڵ داواکارییەکان بۆ بڕینی بودجە، سنووردارکردنی دەسەڵاتەکان یان جێگرەوەکردنی ئۆنروا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی چالاکییە فریاگوزاری و مرۆییەکانی ئەم ئاژانسە کراوەتەوە، بەتایبەتی لە سایەی کارەساتی مرۆیی دەرەنجامی شەڕ لە کەرتی غەززە.
حەماس لە کۆتاییدا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی کۆمەکبەخش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و بە مسۆگەرکردنی بەردەوامبوونی چالاکییەکانی ئۆنروا و پاراستنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکەی، پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا درێژەیان بە سیاسەتی ڕووخاندن دا. لە بەیت لەحم خانوویەکی دوو نهۆمییان ڕووخاند و ئیدیعایان کرد کە بەبێ مۆڵەت دروستکراوە و ٣ خانووی کشتوکاڵییان لە نابلوس و سەلفیت کردە ئامانج. ئەو ناوچەیە لە کاتی ڕووخاندنەکاندا گەمارۆ درا و بەشێک لە فەلەستینیەکان دەستبەسەر کران.
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی تێپەڕینی ١٠٠٠ ڕۆژ بەسەر شەڕی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی دژی کەرتی غەززە، ڕایانگەیاند ئەم تاوانە بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی حکوومەتی ئەمریکا و لۆبییە ڕۆژئاواییەکان ئەنجام دراوە.
غەززە، لە سەردەمی ئەو گەمارۆ و پەلامارەدا کە هەزار ڕۆژ تێپەڕیوە، تەنیا هەرێمێکی کۆمەڵکوژی و جینۆساید نییە، بەڵکو گەڕاوەتەوە بۆ جوگرافیایەکی کارەسات کە سیستەمی تەندروستی ڕووخاوە، ژێرخانی وێران بووە، برسێتی تەشەنەی کردووە و دیمۆگرافیاکەی گۆڕاوە. بێکاریگەری سیستەمی نێودەوڵەتیش قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە.