لە تایلەند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرێک بەسەر قەشەکانی بوداییدا ڕۆیشت: ٨ کەس کوژران
لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تایلەند، بارهەڵگرێک کە لەلایەن شۆفێرێکی گەنجەوە لێخوڕیبوو، ٨ قەشەی بودایی کوشت و ١٣ دەروێشی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیا نیشتمانییەکان، بارهەڵگرێک خۆی بە کۆمەڵێک قەشەدا کێشاوە کە نزیکەی ٣٠ قەشە پێکهاتبوون، کە لە گەشتێکی پیادەدا بوون بۆ پەرستگایەک لە پارێزگای موکدەهان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تایلەند.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ قەشەی بودا گیانیان لەدەستداوە و ١٣ قەشە بریندار بوون. پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێرەکە منداڵێکە و بەبێ مۆڵەت بارهەڵگری دایک و باوکی بردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، شاندی باڵای نزیکەی ١٠٠ وڵات لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی عەلی خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەشداری دەکەن.
سوپای ئەندەنوسیا بڵاویکردەوە، تەرمی فڕۆکەوانی ئەمریکی نیکۆلاس ئێف گۆسێلین کە لە هێرشێکی گوماناویدا کوژرا کە تێیدا فڕۆکەکەی لە پاپوای ڕۆژهەڵاتترین ناوچەی ئەندەنوسیا ئاگری تێبەردرا، تەرمی دۆزرایەوە و دەرهێنرایەوە.
فاروق دینچ، پەرلەمانتاری مێرسین، لە وتارەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرنجی بۆ هەزارەمین ڕۆژی کۆمەڵکوژیی غەززە ڕاکێشا و جەختی لەوە کردەوە کە بێدەنگ بوون لە بەرامبەر دڕندەیی سەهیۆنییەکان بە واتای هاوبەشی لەو تاوانە دێت.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە سەردانەکەیدا بۆ لوبنان ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی سوریا هیچ ناڕەزایەتییەکیان بەرامبەر بە کۆبوونەوەکانی نێوان نوێنەرانی دیمەشق و نوێنەرانی بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان دەرنەبڕیوە.