ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٥١ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٥١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٠٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ١٥ کەسیش بریندا بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٢ هەزار و ٥١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٠٦ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە غەززە پاشماوە و ئەندامەکانی جەستەی شەهیدانی نەناسراو لە دێر ئەلبەلەح بەخاک سپێردران، دوای ئەوەی لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە ڕادەست کران. بەرپرسان ڕایانگەیاندووە کە دۆخی پاشماوەکان "شۆککەر بووە".
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن، بەم نزیکانە کەشتیی دووەمی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.
حەماس ڕاگەیاند کە ئەشکەنجەدانەوەی ئەسیرە فەلەستینییەکان لە زیندانی ئۆفەر تاوانی جەنگییە و بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەپەلە دەستبەکار بێت.