ترامپ: فڕۆکە هەڵگری دووەم لە ڕێگادایە
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن، بەم نزیکانە کەشتیی دووەمی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.
ترامپ وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە کاتێک لە کۆشکی سپی بەرەو بنکەی سەربازی فۆرت براگ لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور بەڕێکەوت.
ترامپ لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا فڕۆکە هەڵگری دووەم بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێردرێت یان نا، ئاماژەی بە دانوستانە بەردەوامەکانی لەگەڵ رژێمی تاران کرد و وتی، "ئەگەر نەتوانین گرێبەست لەگەڵ ئێران بەدەست بهێنین، پێویستمان بەو کەشتییە دەبێت."
ترامپ بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران نەگەیشتووە، ئاماژەی بەوەدا کە دەکرێت ئامادەیی سەربازی لە ناوچەکەدا زیاتر بکرێت. ترامپ بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە لە ئێستاوە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگر لە ناوچەکە جێگیر بووە، وتی "دەتوانێت کەشتی دووەم زۆر بە زوویی لە ڕێگادا بێت. ئێمە لە ئامادەباشیدایە ئەگەر پێویست بوو. باس لە هێزێکی گەورە و زۆر گەورە دەکەین."
ترامپ لە قسەکانیدا سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەکان گەشبینی خۆی دەربڕی بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر هیچ ئەنجامێک لە گفتوگۆکان دەرنەچێت، ڕێوشوێنی توند جێبەجێ دەکرێت. ترامپ وتی، "پێموایە دانوستانەکان سەرکەوتوو دەبن، بەڵام ئەگەر نەبن، لێکەوتەی زۆر خراپی بۆ ئێران دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە غەززە پاشماوە و ئەندامەکانی جەستەی شەهیدانی نەناسراو لە دێر ئەلبەلەح بەخاک سپێردران، دوای ئەوەی لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە ڕادەست کران. بەرپرسان ڕایانگەیاندووە کە دۆخی پاشماوەکان "شۆککەر بووە".
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٥١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٠٦ کەس.
حەماس ڕاگەیاند کە ئەشکەنجەدانەوەی ئەسیرە فەلەستینییەکان لە زیندانی ئۆفەر تاوانی جەنگییە و بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەپەلە دەستبەکار بێت.