حەماس: ئەشکەنجەدانەوەی ئەسیرەکان تاوانی جەنگییە
حەماس ڕاگەیاند کە ئەشکەنجەدانەوەی ئەسیرە فەلەستینییەکان لە زیندانی ئۆفەر تاوانی جەنگییە و بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەپەلە دەستبەکار بێت.
حەماس بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گرتەڤیدیۆکانی ئەشکەنجەدانەوە و مامەڵەی خراپ لە بەرامبەر ئەسیرە فەلەستینییەکان لە زیندانی ئۆفەر. بزووتنەوەکە جەنگی لەوە کرد کە ئەمە تاوانێکی جەنگیی نوێ و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
لە ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە هەڵکوتانەی لە لایەن ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی رژێمی داگیرکەر بەشێکە لە ستەمی سیستەماتیک لە بەرامبەر ئەسیرەکان.
حەماس جەختی لەوە کرد کە بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داگیرکەران بوێر دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە دەستپێشخەرییەکانی پەیوەست بە سزای لەسێدارەدان بەتایبەتی، دڕندەیی لە زیندانەکاندا زیاتر چڕتر کردووەتەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێرشکردنە سەر زیندانییەکان درێژکراوەی ئەو جینۆسایدەیە کە لە غەززە و سیاسەتەکانی پاکتاوی نەتەوەیی لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێت.
حەماس بانگێشتی وڵاتانی جیهان، ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بەپەلە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرن و هەنگاو لە دژی ڕەفتارەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە زیندانەکان بنێن.
حەماس ڕاگەیاند، "ئەسیرەکان ئەمانەتی دۆزەکەمانن. هیچ کات واز لە تێکۆشان بۆ ئازادی ئەوان ناهێنین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە غەززە پاشماوە و ئەندامەکانی جەستەی شەهیدانی نەناسراو لە دێر ئەلبەلەح بەخاک سپێردران، دوای ئەوەی لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە ڕادەست کران. بەرپرسان ڕایانگەیاندووە کە دۆخی پاشماوەکان "شۆککەر بووە".
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٥١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٧٠٦ کەس.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتن، بەم نزیکانە کەشتیی دووەمی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.